هواوی پێگەی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەهێزدەکات
رووداو- هەولێر
کۆمپانیای هواوی چینی بۆ پیشەسازی تەكنەلۆژی، بەمەبەستی ناساندنی مۆبایلێکی تازەی جۆری هواوی پی 8 ، کە یەکێکە لە زنجیرە بەرهەمەکانی هواوی، ئێوارەخوانێکی لە شاری هەولێر بۆ بەشداربووانی سازکرد، کە تێیدا باس لە تایبەتمەندیی و کوالیتی بەرزی ئەم بەرهەمەی هواوی کرا.
هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە ئەو بەرهەمە نوێیە جوانی و داهێنانی لەبەرچاوگرتووە، بۆئەوەی ئاسۆیەكی فراوانتر بۆ بەكاربەرانی دروستبكات.
هواوی کە لە رکابەریکردنی كۆمپانیای مۆبایلی هۆشمەند سێیەمین کۆمپانیایە لە جیهان، لەساڵی 1987 لەشاری شنزینی چینی دامەرزاوە، هەروەها سێ بنکەی سەرەکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
مۆبایلی هواوی پی8 نوێترین بەرهەمی کۆمپانیاکەیە کە خراوەتە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری سەرۆكی گرووپی كارەكانی هواوی پێشبینی دەکات، لەمساڵدا لەنێو بەكاربەران، هواوی پی 8 بەباشترین مۆبایلی هۆشمەند دابنرێت.
گروپی كارەكانی هواوی دیڤایس بۆ ئامێرە بەكاربەرەكان لە 170 وڵاتی جیهان نووسینگەی هەیە، ئەمەش یەك لەسەر سێی جیهان لەخۆدەگرێت، لەو نێوەندەش 16 ناوەندی توێژینەوەو پەرەپێدانی هەیە، بەتایبەت لە وڵاتەكانی ئەڵمانیا، سوێد، ویلایەتە یەكگرتووەكان، فەرەنسا، ئیتاڵیا، رووسیا، هیندستان و چین.
لە ساڵی 2014 قەبارەی فرۆشتنی ئامێرەكانی هواوی لە جیهان بە پلەی سێیەم هات و، یەكێكیش بووە لەسێ گەورە تۆڕەكانی پەیوەندییە گواستراوەكانی جیهان.