یەک دۆلار بە 159 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 1200 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 159 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین ئاستی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 160 هەزار و 400 تمەن و کەمترین ئاستیشی 158 هەزار و 700 تمەن بووە.
سبەی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت و بازاڕەکانی ئەو وڵاتە کاردانەوە بەرامبەر بە ئەنجامی کۆبووبوونەوەکان پێشان دەدەن.
لە یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 1.3٪ و لە شەش مانگیشدا بەڕێژەی 70٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.