نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بەڕێژەی زیاتر لە 3٪ بەرزبووەوە.
 
لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بازرگانانی نەوتی نیگەران کردووە لەسەر ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی 3.54 دۆلار بەرزبووەوە و بە 109 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 4 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکراو بە 105 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمێرزبانک لەو بارەیەوە رایانگەیاند، "قسەکانی ئێران و ئەمریکا بەرامبەر بە یەکتر دووبارە تووند بوونەتەوە و لە کاتێکدا ئاگربەستەکە لە شوێنی خۆی ماوە، بەڵام مەترسی دەستپێکردنەوەی جەنگ هەیە."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لەگەڵ ئێران خەریکە پشوودرێژییەکەی تەواو دەبێت."
 
عەباس عێراقچی رەخنەی تووند لە لێدوان و گوتارەکانی ئەمریکا دەگرێ و بە "دژبەیەک و نائەقڵانی" ناویان دەبات.
 
نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی نزیکەی 8٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 10.48٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.