نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 68 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ سێشەممە بە رێژەی 0.2٪ دابەزی و بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە بە رێژەی 1.3٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 84 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانانی نەوت چاوەڕێی ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن کە ئەمڕۆ لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.
زۆربەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی سەری ساڵی نوێی چینییەوە داخراوان و لەبەر ئەوەش قەبارەی مامەڵەکان سنووردارن.
دانییەڵ هاینس شرۆڤەکاری سەر بە بانکی ئۆسترالی نیوزلاندی لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەهۆی نادڵنیاییە جیۆسیاسییەکان نرخی نەوت بە ناجێگیریی ماوەتەوە، هەروەها دەڵێت ئەگەر هاتوو دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی، ئەو بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردوو کە لە نرخی نەوت روویداوە بە خێرایی نامێنێت."