نرخی زیو بە کەمتر لە 76 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوامی دا بە دابەزینەکانی سێ هەفتەی رابردووی خۆی و بە 75 دۆلار 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی زیو لە رۆژی سێشەممە هاوکاتە لەگەڵ داخرانی زۆربەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی سەری ساڵی چینییەوە.
لە مانگی یەکدا زۆربەی بەرزبوونەوەکانی نرخی زیو بەهۆی گرەوکردن لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی لەلایەن بازرگانانی چینییەوە بووە، ئەمڕۆش کە بازاڕ داخراوە، خواست بۆ کڕینی ئەو کانزایە کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی زیو لە کۆتایی مانگی یەکی ئەم ساڵدا بۆ 120 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام دوای دابەزینە گەورەکەی بازاڕەکانی بۆرسە و بازاڕی کانزاکان، نرخەکەی بۆ 64 دۆلار دابەزی.