یەک دۆلار بە 181 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە پێچەوانەی دوێنێ بە دابەزین کرایەوە.
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن دوێنێ شەممە، 1200 تمەن بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نزیکەی 200 تمەن دابەزیوە.
 
یەک دۆلار ئێستا بە 181 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێریی رابردوودا 182 هەزار و 600 تمەن و کەمترین ئاستیشی 180 هەزار و 500 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 1.51٪ و لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 61.46٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.