نرخی زێڕ تاوەکو نزیکەی 4890 دۆلار بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئۆنسەیەکی تاوەکو نزیکەی 4890 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام پێش گەیشتن بەو ئاستە کەمێک دابەزیەوە و بە 4854 دۆلار داخرا.
 
دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی دوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر کرانەوەی تەنگەی هورمز، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕە لە رۆژی هەینیدا.
 
پیتەر گرانت، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای بازرگانی ( زانەر مێتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " کرانەوەی تەنگەی هورمز و دابەزینی نرخەکانی نەوت دەبنە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان لەسەر سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان. ئەوەش نرخی زێڕی بەرزکردووەتەوە."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە لە ماوەی کورتخایەندا ئەگەری گەڕانەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستەکانی نزیک لە 5000 دۆلار لە ئارادایە.