یەک دۆلار بە 180 هەزار و 400 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە بە پێچەوانەی دوێنێ، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەرزبووەتەوە.
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن دوێنێ 2700 تمەن دابەزیبوو، بەڵام ئەمڕۆ 1100 تمەن بەرزبووەتەوە و یەک دۆلار بە 180 هەزار و 400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا، 182 هەزار و 900 تمەن بووە و کەمترین ئاستیشی 179 هەزار 200 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەڕێژەی 1.31٪ دابەزیوە، بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 6 مانگدا بەڕێژەی 59٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.