نرخی نەوتی برێنت 60 دۆلاری تێپەڕاندەوە
رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە تەواوی هەموو کەشتییە نەوتییەکانی ڤەنزویلا بلۆک دەکەن، نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمرۆ پێنجشەممە بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕیژەی 1.54٪ بەرزبووەوە بۆ 60 دۆلار و 60 سەنت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەڕیژەی 1.7٪ بەرزبووەوە بۆ 56 دۆلار و 89 سەنت.
دۆناڵد ترەمپ، ئیدارەی سەرۆکی ڤەنزۆیلای بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناوزەدکرد و رایگەیاند، رێگە بە هاتووچۆیی هیچ کەشتییەکی نەوتی ڤەنزۆیلا نادەن کە لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە دووربکەوێتەوە یان نزیکی بەندەرەکانی ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئاسۆی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا تاوەکو دێت لاوازتر و کاڵتر دەبێتەوە و ئەوەش پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.