نرخی بیتکۆین بۆ کەمتر لە 93 هەزار دۆلار دابەزی
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بیتکۆین نزیکەی 2700 دۆلار دابەزی.
یەک بیتکۆین ئێستا بە نزیکەی 92 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی گەورەترین دراوی دیجییتاڵی نەیتوانیوە پارێزگاری لە هێڵی هەستیاری 94 هەزار و 500 دۆلار بکات، بۆیە بۆ کەمتر لە 93 هەزار دۆلار دابەزی.
بەپێی شرۆڤەکاران، ئێستا ئەگەر بیتکۆین بتوانێت خۆی لە سەرووی 92 هەزار دۆلار رابگرێت، چانسی بەرزبوونەوەی زیاتری هەیە و رەنگە ئاستی 95 هەزار دۆلار بەدەست بهێنێتەوە.
بە پێچەوانە، ئەگەری دابەزینی زیاتری بۆ نزیکەی 90 هەزار دۆلار هەیە.