چین یەکەمین دراوی ئەلیکترۆنی بە فەرمی رادەگەیێنێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەو شتەی کە بانکە گەورەکانی جیهان لێی دەترسان روویدا. چین هەنگاوێکی "نوێ و گەورە"ی لەبارەی تەکنەلۆژیای بلۆکچەین و دراوی ئەلیکترۆنی دەنێت و دراوێکی فەرمی بە ناوی 'چایناس کۆین' رادەگەیێنێت.
ئەمە یەکەمین دراوی ئەلیکترۆنییە کە بە فەرمی و راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی وڵاتێکەوە پاڵپشتی دەکرێت. حکومەتی چین دەڵێت بۆ مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتنی ئەم دراوە پشت بە کۆمپانیای 'یان پەی گرووپ' دەبەستن و تەنیا دەتوانرێت لە رێگەی ئەم کۆمپانیایەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت.
ئوستڕاڵیاش یەکێکە لە وڵاتە یەکەمەکان کە کڕین و فرۆشتن بە دراوەکەوە تێیدا دەستیپێکردووە.
هاوکات رۆژی شەممە، 18-9-2021 کۆمپانیاکە رایگەیاند: "لەئێستاوە هەموو کەسێک دەتوانێت هەر جۆرە دراوێک کە هەیانە بگۆڕنەوە بەم دراوە نوێیە و پرۆسەکە تەنیا 5 خولەک دەخایێنێت".
لیو کۆن، وەزیری دارایی چین رایگەیاند کە نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکە لە 0.01$ دەستپێدەکات. ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە ئێستا دەتوانێت نزیکەی 13 هەزار کۆینی چینی بە تەنیا 250 دۆلاری ئەمریکی بکڕدرێت.
تان ئینگ چەن، سەرۆکی کۆمپانیای دی ئێم ئۆی شیکاری دارایی کە لقەکانی لە هۆنگکۆنگ، نیویۆرک و سەنگافۆرە هەن، دەڵێت دراوی ئەلیکترۆنیی چینی دەتوانێت لە 10 ساڵدا شوێنی بیتکۆین بگرێتەوە. دەشڵێت "ئێمە پێمانوایە تاوەکو کۆتایی مانگ، واتە تاوەکو ئەو کاتەی هەواڵەکە بڵاودەبێتەوە، نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکە نزیکەی 10 جار لەم نرخەی ئێستای بەرزتر دەبێتەوە".
راگەیاندنی ئەم دراوە لەلایەن حکومەتی چینەوە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2017 حکومەتی چین هەموو جۆرە مامەڵەیێکی بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە قەدەخەکرد و بە "دژی یاسا" ناوبرد.