یەک دۆلار بە 152 هەزار و 850 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێچەوانەی رۆژی دووشەممە، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەن بەرزبووەوە.
 
لە کاتێکدا دوێنێ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دۆلار نزیکەی 1700 تمەن دابەزی، کەچی ئەمڕۆ نزیکەی 400 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 152 هەزار و 850 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 155 هەزار و 500 تمەن و کەمترین ئاستیشی 152 هەزار و 150 تمەن بووە.
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بە رێژەی 3.2٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگدا بە رێژەی 40.8٪ بەرزبووەتەوە.