بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە 109 هەزار دۆلار

22-01-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵی، رۆژی سێشەممە گەیشتەوە بەرزترین ئاستەکانی لە مێژوودا و ئاستی 109 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
 
بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری رێکخستنی یاسا و رێساکانی ئەو بوارە لە لایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ کە خۆی وەک سەرۆکی دراوە دیجیتاڵییەکان ناوزەد کردووە.
 
دوای ئەوەی بیتکۆین ئاستە مێژوویەکی بەدەستهێنایەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بیتکۆین دابەزییەوە بۆ نزیکەی 105 هەزار دۆلار.
 
سەرۆکی نوێی کۆمیسیۆنی ئاڵوگۆڕ و پشکەکانی ئەمریکا کە بەرپرسە لە دانانی یاسا و رێسا و چاودێریکردنی بازاڕەکانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا رۆژی سێشەممە رایگەیاند، کار بۆ رێکخستنەوەی یاساکانی پەیوەست بە دراوە دیجیتاڵییەکان دەکات.
 
هەرچەندە دراوە دیجیتاڵییەکان لە ئاستە بەرزەکانی خۆیان مامەڵەیان پێوە دەکرێت، بەڵام شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن نرخی ئەو دراوانە بە ناجێگیریی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ئیدارەی نوێ سیاسەتێکی روون سەبارەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان دەگرێتەبەر.
 
جێفری کێندریک، سەرۆکی بەشی دراوە دیجیتاڵییەکان لە بانکی (ستاندارد چارتەر)ـی بەریتانی لەو بارەیەوە دەڵێت، بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بێ هێوا بووە لەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی سوێندخواردنی باسی لە دراوە دیجیتاڵییەکان نەکرد.
 
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین بۆ ئاستە بەرزەکانی بەهای ئیسەر، دووەم دراوی گەورەی جیهان بەڕێژەی 3.8٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئێستا بە 3,330 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
نرخی دراوە دیجیتاڵییەکەی ترەمپیش بە نزیکەی 42 دۆلار لە رۆژی چوارشەممە مامەڵەی پێوەکرا.
 
دراوەکەی خانمی یەکەمی ئەمریکا، مێلانیا ترەمپیش ئەمڕۆ لە نزیکەی 4 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

تەیف سامى بۆ سوودانى: کورتهێنانى زۆرمان لە پارەى مووچەدا هەیە

بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی عێراق کە لە 9ـی شوباتى 2025 ئاراستەى نووسینگەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی کردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هۆشدارى دەدات لەوەی لە بەهەمیشەییکردنی ژمارەیەک گرێبەستى وەزارەتی کارەبا، پارەى زیاتر بکەوێتە ئەستۆى خەزێنەى گشتى، کە وادەکات وەزارەتەکانى دیکەش داواى هەمان هەنگاو بکەن بۆ کارمەندە گرێبەستەکانیان.