نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی 4790 دۆلار دابەزی
رووداو دیجیتاڵ
پاشگەزبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان بەسەر ئەورووپادا، نرخی زێڕی دابەزاند.
لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە گرینلاند و قسەکانی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس کە گوتی نایەوێت بە زۆر گرینلاند وەربگرێت و لەسەر چوارچێوەیەک رێککەوتوون، نرخی ئۆنسەیەک زێڕی 100 دۆلار دابەزاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 4770 دۆلار و ئێستا بە نزیکەی 4790 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، دوولایەن رێککەوتوون ئەمریکا بتوانێت سیستمی بەرگریی ئاسمانی دابنێت و وەبەرهێنان لە کانزا دەگمەنەکانی گرینلاند بکات و دەستی رووسیا و چین نەگاتە ئەو دوورگەیە.
یەکێک لە شرۆڤەکارانی بازاڕە داراییەکان لەو بارەیەوە دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بەوە ناسراوە سەرەتا هەڵوێستی تووند وەردەگرێت و پاشان پاشگەز دەبێتەوە، ئەوەش بازاڕەکان ناجێگیر دەکات.