پاش ئاگربەست؛ نرخی نەوت بە کەمتر لە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت نزیکەی 1 دۆلار بەرزبووەوە بەڵام دوای چەند کاژێرێک لە مامەڵەکان و بەو هۆیەوە کە سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێرانی درێژکردەوە، ئاراستەی نرخی نەوت پێچەوانە بووەوە و دابەزی.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 21 سەنت دابەزی و بە 98 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 28 سەنت دابەزی و بە 89 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی سێشەممە هەردوو نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 3٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.
هیرۆیوکی کیکوکاوا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (نیسان سیکیۆریتی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هێشتا تەنگەی هورمز داخراوە و ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئیران دیار نییە و بازاڕی نەوت لە بەردەم ناڕوونییەکی زۆردایە."
ئەو شارەزایە دەڵێت، ئێستا بازاڕ ناتوانێت ئاراستەی خۆی بدۆزێتەوە و تاوەکو شەڕ دەست پێنەکاتەوە، "نرخەکانی نەوت لە ئاستەکانی ئێستادا دەمێننەوە."