گرافیك؛ بەرهەمی گەنم لە هەرێمی كوردستان
رووداو - هەولێر
هەرێمی کوردستان زەوییەکی بەپیتی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، لەنێویشیدا گەنم یەکێکە لە دانەوێڵە پڕ بەرهەمەکان کە لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵ و کڕینەوەی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوام رووی لە گەشەکردن کردووە.
بەپێی ئامارەكان لەنێوان ساڵانی 2009 بۆ 2016 بەرهەمی گەنم نزیكەی 41% زیادیكردووە.
لەم ئینفۆگرافیكەدا زانیاری زیاتر لەبارەی بەرهەمی گەنمی ساڵی رابردوو و پلان بۆ ساڵانی داهاتوو دەخرێتەڕوو.