نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە 5,000 دۆلار نزیکبووەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی نرخی زێڕ لە کاتی داخستنیدا بەرزبووەوە بۆ ئاستی مێژوویی نوێی و گەیشتە 4,987 دۆلار.
 
تەنیا لە رۆژی هەینیدا نرخی زێڕ لە نزیکەی 4,900 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 5,000 دۆلار.
 
بەوپێیەش، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بە رێژەی 8.36٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
ئەوە خێراترین بەرزبوونەوەی هەفتانەی نرخی زێڕە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا.
 
لەم ساڵدا کە 24 رۆژی لێ تێپەڕیوە، نرخی زێڕ بە رێژەی 11٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
 
کێشە جیۆسیاسییەکانی جیهان بەزۆری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
 
بانکی گۆڵدمان ساکس لە نوێترین پێشبینی خۆی بۆ نرخی زێڕ رایگەیاندووە، نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەم ساڵدا دەگاتە 5,400 دۆلار.