بازاڕی قەل لە باکووری کوردستان گەرمبووە

رووداو - ئامەد

یەکێک لە سیمبولەکانی سەری ساڵ خواردنی گۆشتی قەلە لەو شەوەدا، ئێستا لە زۆربەی وڵاتان بازاڕی کڕینی قەل گەرمبووە. 

لە باکووری کوردستان و لە ئامەدیش بەهەمانشێوە بازاڕی قەل گەرمە، خەڵكی ئامەد دەڵێن خواردنی قەل لە شەوی سەری ساڵدا چێژێکی تایبەتی هەیە، کێڵگەکانی بەخێوکردنی قەلیش لە ئامەد زیادیان کردووە و قەلی ئامەد بۆ شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا هەناردەدەکرێت.