دۆلار خۆی لە 135 هەزار تمەن دا

رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک دۆلار 2750 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 135 هەزار تمەن.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار 134 هەزار و 900 تمەن و کەمترین ئاستیشی 131 هەزار و 900 تمەن بووە.
 
بەو پێیەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 1.93٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 61٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
ناڕوونی بەرنامەی ئەتۆمیی ئیران و توندبوونەوەی ناکۆکییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتە رۆژئاواییەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلارە بەرامبەر بە تمەن.
 
کورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتووی ئێرانیش گوشاری زیاتری لەسەر نرخی دراوی نیشتمانی درووستکردووە.