یەک دۆلار بە 141 هەزار و 600 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 700 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار لە بەرامبەر 141 هەزار و 600 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو، بەرزترین نرخی دۆلار 141 هەزار و 600 تمەن و کەمترین نرخیشی 140 هەزار و 900 تمەن بووە.
 
نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 2.68٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی 58.88٪ بەرزبووەتەوە.
 
زیادبوونی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەڕەشەکانی ترەمپ لە تاران، نرخی تمەنی دابەزاندووە.