یەک دۆلار بە 174 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، وەک دوێنێ رووی لە بەرزبوونەوە بووە. 
 
نرخی دۆلار کە دوێنێ  1,100 تمەن بەرزبووەوە و و گەیشتبووە 174,100 تمەن، ئەمڕۆ دووشەممە 400 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و ئێستا یەک دۆلار بەرامبەر بە 174,500 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت. 
 
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا 175,300 تمەن و نزمترین نرخیش 162,300 تمەن بووە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە. 
 
نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 1.69 ٪ دابەزینی پێوەدیارە، بەڵام لە 6 مانگی رابردوودا نزیکەی 53.74٪ بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینیوە.