نرخی ئۆنسەیەک زیو گەیشتە 108 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێژەی 4.57٪ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 107 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زیو تەنانەت بۆ چەند کاژێرێک بە نزیکەی 108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زیو یەکەم جار رۆژی هەینی ئاستی هەستیاری 100 دۆلاری دەربازکرد و بەوپێیەش لە بەرزبوونەوەکانی بەردەوام بووە. پار نرخی زیو بەڕێژەی 147٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیو، بەزۆری هەمان هۆکارن کە نرخی زێڕ بەرزدەکەنەوە. جگە لەوەش زیادبوونی خواستی پیشەسازی لە کەرتی وزە نوێبووەکان و ژیریی دەستکرد، پاڵپشتی زیاتر بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زیو دروستدەکات.