داهاتی ئێنڤیدیا لە 3 مانگی کۆتایی پار بەڕێژەی 73٪ بەرزبووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئێنڤیدیا، گەورەترین کۆمپانیای جیهان، تایبەت بە بەرهەمهێنانی چیپی ئەلیکترۆنی، راپۆرتی دارایی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە، داهاتی کۆمپانیاکە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.
 
داهاتی کۆمپانیای ئێنڤیدیا لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا بەڕێژەی 73٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە 39.3 ملیار دۆلارەوە گەیشتووەتە 68.13 ملیار دۆلار.
 
داهاتی پوختەی ئێنڤیدیا بە نزیکەیی دووهێندە بەرزبووەتەوە بۆ 43 ملیار دۆلار.
 
کۆمپانیای ئێنڤیدیا پێشبینیی باشتری بۆ چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ کردووە و دەڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە داهاتەکانی بەرزدەبێتە بۆ 78 ملیار دۆلار.
 
کۆمپانیای ئێنڤیدیا بەهای پشکەکانی زیاتر لە هەر کۆمپانیایەکی دیکەی تەکنۆلۆجیا بەرزبووەتەوە و لە ئەمساڵدا بەڕێژەی 5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەهای یەک پشکی کۆمپانیاکە بە 194 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەو پێیەش بەهای ئەو کۆمپانیایە 4.75 تریلیۆن دۆلارە.