ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4500 دۆلارە
رووداو دیجیتاڵ
بازرگانانی زێر چاویان لە هەواڵەکانی پەیوەست بە شەڕی ئێران و ئەگەری وەستان و راگەیاندنی ئاگربەستە و بەو هۆیەشەوە بە وریاییەوە مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئەمرۆ نرخی زێڕ بەجێگیری لە نزیکەی 4500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمریکا 15 خاڵ و داواکاری بۆ ئێران لە رێگەی پاکستانەوە ناردووە و دیار نییە کە ئایا هەوڵەکانی دانوستاندن و رێککەوتن لەنێوان دوو لایەن دەگەنە ئەنجام یان شکست دەهێنن.
کایل رۆدا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی کاپیتاڵ دۆت کۆم لەوبارەیەوە رایگەیاند، "نرخی زێر لە ماوەی 48 کاژێری داهاتوودا بە تەواوەتی گرێدراوی سەردێڕی هەواڵەکانی پەیوەست بە شەڕی ئێرانە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "ئەگەر هاتوو هەوڵی دانوستاندن شکست بهێنێت و ئەمریکا دەست بە هێرشی زەوینی بۆ سەر ئێران بکات، بە دڵنیاییەوە جووڵە و گۆڕانکاری خێرا لە نرخی زێڕدا دەبینین."