بیتکۆین خۆی لە 80 هەزار دۆلار نزیک کردەوە
رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆن بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئاستی 78,500 دۆلاری تێپەڕاند. بیتکۆن ئێستا لە قۆناخی جێگیربووندایە و رەنگە ئامانجی بەرزبوونەوەی زیاتر بێت بۆ سەروو ئاستی 79,200 دۆلار.
نرخی بیتکۆین ئاستی 77 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و ئێستا ئەو ئاستە بووەتە هێڵی پاڵپشتی. دوای ئەوەش توانیویەتی بە ئاسانی ئاستەکانی 77 هەزار و 500 و 78 هەزار دۆلار تێپەڕێنێت.
نرخی گەورەترین دراوی دیجیتاڵی تەنانەت تاوەکو 79 هەزار و 480 دۆلاریش بەرزبووەوە و ئێستا لەسەرووی 79 هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی شرۆڤەکاران، ئەگەر نرخی بیتکۆین لە سەرووی 78,200 دۆلار بە جێگیری بمێنێتەوە، دەکرێت هەوڵی بەرزبوونەوەیەکی نوێ بدات. ئاستی بەرگریی دەستبەجێ لە نزیک ئاستی 79,200 دۆلارە و ئەگەر ئەو ئاستە بشکێت ئەگەری گەیشتن بە ئاستی 80 هەزار و تێپەڕاندی هەیە.