سزای دارایی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ دوو هێندە زیاددەکرێت
رووداو-هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان سزای دارایی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ 30 هەزار دینار زیاد دەکات.
ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، سزای دارایی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفیری لە 15 هەزار دینارەوە بۆ 30 هەزار دینار بۆ هەر ساڵێک دواکەوتن زیاد دەکرێت.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت "رسووماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەک خۆی دەمێنێتەوە، کە بڕەکەی 40 هەزار دینارە".