بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی نەگۆڕی
رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی ئەمریکا شەوی چوارشەممە بڕێکی لەسەر سوودی بانکی دانا و وەک خۆی لە ئاستی 3.6٪ جێگیری کرد.
پار، بانکی ناوەندیی ئەمریکا 3 جار سوودی بانکی کەمکردبووەوە.
جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا شەوی رابردوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا لەدوای راگەیاندنی سوودی بانکی، جەختی لەوە کردەوە "لە دوای کووبوونەوەی پێشتری بانکەکە لە مانگی 12 تاوەکو ئێستا، دۆخی ئابووریی ئەمریکا باشتربووە."
پاوڵ هەروەها رایگەیاند، رەوشی بازاڕی کاری ئەمریکا باشبوونەوەی پێودیارە و چاوەڕوان دەکەن دامەزراندنەکان زیادبن.
لە 12 ئەندامی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدەن، دوو لە ئەندامان پێیان باشبوو لە کۆبوونەوەکەیاندا سوودی بانکی بەڕێژەی 0.25٪ـی دیکە دابەزێنن.
یەکێک لەو دوو کەسە، (ستێفن مایرن)ـی هەڵبژێردراوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە کە لە کۆبوونەوەکەی پێشتردا داوای کەمکردنەوەی سوودی بانکی بەڕێژەی 0.5٪ کردبوو.