بازاڕەکانی ئاسیا کرانەوە و نرخی نەوت بۆ سەروو 115 دۆلار بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
کەمێک لەمەوبەر بازاڕەکانی ئاسیا کرانەوە و نرخی نەوت بۆ سەروو 115 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. نرخی نەوتی خاوی برێنت 115.84 دۆلارە.
ئەوە بەو واتایە دێت کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، نرخی نەوت بە رێژەی 2.9% زیادیکردووە.
نەوت پێش 28ی شوبات، کاتێک هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، بە نزیکەی 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرا.
هەفتەی رابردوو لە 19 ئازاردا گەیشتە بەرزترین ئاست کە 119 دۆلار بوو.
تاوەکو پاشنیوەڕۆی هەینی لە خوار 112 دۆلار جێگیر بوو، کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترە لە نرخەکەی پێش جەنگ.