نرخی دۆلار 169 هەزار تمەنی تێپەڕاند
رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. دوێنێ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 6550 تمەن بەرزبووەوە و ئەمڕۆ 2450 تمەنی دیکە بەرزبووەتەوە و بەو پێیەش یەک دۆلار بەرامبەر بە 169 هەزار و 350 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 169 هەزار و 350 تمەن و کەمترین نرخیشی 160 هەزار و 350 تمەن بووە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 9.86٪ و لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 57.68٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.