نرخی زێڕ گەیشتە 4550 دۆلار

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆماکرد و گەیشتە 4550 دۆلار، قازانجەکانی لە دەستدا و ئێستا ئۆنسەیەکەی بە نزیکەی 4515 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
گریمانەکان لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا بوونەتە هۆکار بۆ بەردەوامیی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، ئەوەش هاندەر بووە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
 
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ئەمڕۆ، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوە لەسەری ساڵ قەبارەی مامەڵەکان لە بازاڕی زێڕدا کەمە و بەوهۆیەشەوە بەشێک لە بازرگانان بۆ کۆکردنەوەی قازانج دەستیان بە فرۆشتنی زێڕ کردووە. ئەوەش پاشەکشەیەکی کورتخایەنی بە نرخی زێڕ کردووە.
 
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی نێوخۆ بەمشێوەیە:
 
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=955,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=910,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18=780,000