یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە توانی درێژە بە بەرزبوونەوەکانی پێشتری بازاڕ بدات و بە زیاتر لە 4500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هەرچەندە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ تاوەکو 4411 دۆلاریش دابەزی، بەڵام لە دوای چەند کاژێرێک ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر.
 
هۆکاری ئەوەی کە بازاڕی زێڕ بە دابەزین کرایەوە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بوو، بەوپێیەی کە نرخی نەوتی برێنت لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان گەیشتە 115 دۆلار.
 
بەربوونەوەی نرخی نەوت بەوپێیەی دەبێتە هۆکار بۆ سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان بەزیانی نرخی زێڕ تەواو دەبێت.
 
بەڵام خۆراستکردنەوە و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ بە ئەگەری زۆرەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازرگانانی زێڕ دەرفەتی کڕینیان لە ئاستەکانی نزیک لە 4400 وەک هەل قۆستووەتەوە و بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە.