نرخی زێڕ بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک دابەزی

30-09-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بۆ دووەم رۆژی یەک لەدوای یەک دابەزی.
 
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 5 دۆلار دابەزی و بە 2653 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا لە رۆژی هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2665 دۆلارەوە دابەزیبوو بۆ 2655 دۆلار.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، بە ئەگەری زۆرەوە دابەزینی نرخی زێڕ بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سنووردار دەبێت، بەڵام لەڕووی تەکنیکییەوە، ئەگەری دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 2614 دۆلار هەیە.
 
شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری(ئیکۆنۆمیز) دەڵێن، "ئەگەر نرخی زێڕ ئاستی 2614 دۆلار بشکێنێت، ئەگەری دابەزینی زیاتری بۆ نزیکەی 2579 دۆلار هەیە."
 
شرۆڤەکارانی ئەو کۆمپانیا راوێژکارییە دەڵێن، نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لەنێوان 2630 دۆلار تاوەکو 2670 دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و ئێراندا

‏‏‏یەكێتیی هاوردە و ‏ناردنكاران: ئاڵۆزییە سیاسییەكان جووڵەی بازرگانییان سست كردووە

سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ‏ناردنكارانی ‏هەرێمی ‏‏‏كوردستان دەڵێت، ‏تەشەنەكردنی شەڕی ‏ئیسرائیل و حەماس بۆ لوبنان، بووەتە هۆكاری سستبوونی جووڵەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان ‌و بەشێک لەو ‏وڵاتانەی بازرگانییان لەگەڵ دەكات