نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 73 دۆلار دابەزی

30-11-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت رۆژی هەینی بەهۆی ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵا و لوبنان و کەمبوونەوەی مەترسییە جیوسیاسییەکان لە بازاڕدا دابەزی.
 
لە ئاستی هەفتانەشدا نرخی نەوت بەڕێژەی 3٪ لە بەهای خۆی لەدەستدا.
 
پێشبینییەکان بۆ زیاتر خستنەڕووی نەوت و درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس گوشاری لەسەر نرخەکانی نەوت داناوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 34 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 72 سەنت دابەزی و بە 68.00 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی هەینی قەبارەی مامەڵەکانی ناو بازاڕی نەوت سنوورداربوو لەبەر پشووەکانی پەیوەست بە رۆژی سوپاسگوزاری لە ئەمریکا.
 
لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 3.1٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 4.8٪ بەهای خۆی لەدەستدا.
 
هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس کە جگە لە رێکخراوی ئۆپێک، رووسیا و بەرهەمهێنەرانی دیکەی دەرەوەی ئەو رێکخراوەیە تێدایە، کۆبوونەوەی یەکی مانگی خۆیان دواخستووە بۆ 5 ی مانگ.
 
پێشبینی دەکرێت ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا بڕیار لە درێژکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیان بدات کە رێگە بە بەرهەمهێنەرانی نەوت دەدات لەسەرخۆ نەوتی زیاتر بخەنە نێو بازاڕەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 103 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە

سەردەمی زێڕینی بیتکۆین؛ نهێنیی گرانبوونە خەیاڵییەکەی

نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند. گرەوی بازرگان و وەبەرهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان لەسەر پشتیوانییەکی سیاسی و رێکخراوەیی زیاتر لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ، بزوێنەری شەپۆلە بێوێنەکەی بەرزبوونەوەی بیتکۆینە.