نەوتی برێنت بە کەمتر لە 64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

31-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە بڕیارە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بەڕێوەبچێت کە تێیدا بەرهەمهێنەرانی نەوت بڕیار دەدەن لە مانگی 7 چەند بەرمیل نەوت بخەنەڕوو.
 
ئەگەری زیادکردنی قەبارەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە، گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە و رۆژی هەینی لە دوایین ساتی داخستنی بازاڕە داراییەکان، نرخەکانی نەوت بە دابەزین داخران.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا 25 سەنت دابەزی و بە 63 دۆلار و 90 سەنت مامەلەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 15 سەنت دابەزی و بە 60 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەو پێیەش نرخەکانی نەوت لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 1٪، بەهای خۆیان لەدەستدا.
 
مات سمیس، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری کێپلەر لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئەوەی کە ئۆپێک پڵەس بەنیازە بڕیاری لەسەربدات هیچ پاڵپشتییەک بۆ نرخی نەوت دروستناکات."
 
بانکی جەی پی مۆرگن لەوبارەیەوە رایگەیاند، "بڕیاری ئۆپێک پڵەس بۆ زیادکردنی خستنەڕووی نەوت لە کاتێکدایە کە بازاڕی نەوت ئێستا لەڕووی خستنەڕووی نەوتەوە 2.2 ملیۆن بەرمیل زیادەی هەیە."
 
جەی پی مۆرگن پێشبینی دەکات کە "نرخەکانی نەوت بۆ ماوەیەک لە نزیک ئاستەکانی ئێستا مامەڵەیان پێوە بکرێت، بەڵام لە کۆتایی ساڵدا دادەبەزن بۆ کەمتر لە 60 دۆلار."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.