رووداو - سلێمانی
هەژار جەوهەر
بە کۆنسێرتێکی گرووپی کیژانی سلێمانی، ئێوارەی رۆژی هەینی 08-09-2023 چالاکییەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی دەستیپێکرد و دواتر پەروین چەکار، سوپرانۆی کورد چەند بەرهەمێکی ئۆپێرایی بە زمانی کوردی و ئیتاڵی بە ژەنینی هەردوو ئامێری پیانۆ و دودوک پێشکێش کرد.
هەروەها تیپی نیشتمانی بۆ میوزیکی کولتووریی عێراقی بە رابەرایەتیی عەلا مەجید، میوزسیانی عێراقی چەند بەرهەمێکی پێشکێش کرد.
