بۆ ئەوەی تۆڵەی ئابڕووچوونی بكاتەوە، پیاوێكی پاكستانی كچەكەی و 5 كەس لە خێزانەكەی دەكوژێت، ئەمەش بەهۆی ئەوە بووە بەبێ رازیبوونی ئەو، كچەكەی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەی كردووە .
لەناو كوژراوەكاندا كچەكەی و زاواكەی و منداڵی كچەكەی، لەگەڵ 2 برای مێردی كچەكەی هەن، ئەو بكوژیەشی بۆ ئەوە كردووە تا " شەرەفی لەدەستچووی بەدەست بێنێتەوە ".
لە روونكردنەوەیەكی جیۆ تی ڤی دا هاتووە كە باوكەكە لەدوای هەڵهاتنی كچەكەی، كە بەر لە 5 ساڵ روویداوە بڕیار ی داوە بیكوژێ .
ئەم پیاوە پاكستانییە لە كۆتایدا پەیمانەكەی خۆی بردۆتە سەرو هێرشی كردۆتە سەر ماڵی كچەكەی ، كچەكەی و هەموو ئەو كەسانەی لەگەڵی بوونە كوشتوونیەتی، لەماڵەكەش نەچۆتە دەرەوە تا دڵنیابووە لە مردنی هەموویان، پاشان رایكردووە و لەدوای رووداوەكەشەوە پۆلیس سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.



