رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێ؛ هاوکات 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانی و 2 هەزار و 100 لیرەی تورکییە.
رۆژی دووشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2023 کاژێر 11:45ـی نیوەڕۆ، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جارێکی دیکە دابەزیەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
حاجی سابیر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانییە؛ گوتیشی، لیرەی تورکیش بەرامبەر دۆلار بەهای دابەزیوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 2 هەزار و 100 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژانە بانکی ناوەندیی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی و هەر 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بە بازرگانان و بانکە فەرمییەکان دەفرۆشێت.



