رووداو دیجیتاڵ
ناجێگیریی بەهای دینار بەردەوامە. ئەمڕۆ لە سلێمانی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ شەممە 13-01-2024 رەوەز میرزا، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر پشووە و مامەڵەی فەرمی ناکرێت.
رۆژی چوارشەممە 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 500 دینار؛ رۆژی پێنجشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار فرۆشرا و رۆژانی هەینیش بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون.
ئەو رۆژانەی دەوامی فەرمی هەبێت بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی و 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە زۆرینەی بۆ دەرەوەیە و ناچێتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان؛ بۆیە بەهای دینار بەردەوام ناجێگیرە.



