رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، نرخی هەر ئۆنسیەک زێڕ 30 دۆلار و هەر مسقاڵێک 10 هەزار دینار دابەزی.
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 17-01-2024، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە هەولێر دوو هەزار و 19 دۆلارە.
هەروەها نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24، بە 500 هەزار دینارە؛ عەیار 21 بە 440 هەزار و عەیار 18 بە 380 هەزار دینارە.
دوێنێ ئۆنسەیەک زێڕ دوو هەزار و 49 دۆلار بوو. هەروەها مسقاڵێک عەیار 24 بە 510 هەزار دینار، عەیار 21 بە 450 هەزار دینار و عەیار 18 بە 390 هەزار دینار بوو.
هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی نرخی زێڕ پەیوەندی بە بەهای دۆلارەوە هەیە، دوێنێ 100 دۆلار 153 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.



