کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی 'هەژماری من' لەگەڵ پیاوێک کە لەڕێگەی ئامێری راکێشانی پارە، مووچەکەی وەردەگرێت

لۆگۆی 'هەژماری من' لەگەڵ پیاوێک کە لەڕێگەی ئامێری راکێشانی پارە، مووچەکەی وەردەگرێت

ئابووری

نووسینگەی سەرۆکوەزیران: ئەم مانگە 25٪ـی مووچە لە رێگەی بانکەکانی 'هەژماری من'ـەوە دابەشکرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن09-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

مانگی رابردوو 172 هەزار کەس لە ئەمریکا کاریان دەستکەوتووە
ئابووری05-06-2026

مانگی رابردوو 172 هەزار کەس لە ئەمریکا کاریان دەستکەوتووە

یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ خوار 160 ملیار دۆلار دابەزی
ئابووری05-06-2026

یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ خوار 160 ملیار دۆلار دابەزی

بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان پێش و دواى جەنگ
ئابووری05-06-2026

بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان پێش و دواى جەنگ

رووداو دیجیتاڵ

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، تەواوی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن و تاوەکو مانگی ئادار، هەموو مووچەخۆرانی دهۆکیش بەو سیستمە مووچەکانیان وەردەگرن.
 
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 09-01-2025) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند "لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی 220 هەزار مووچەخۆری لە رێگەی شەش بانکی مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقەوە دابەشکردووە." 
 
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژەی بەوە کردووە، "بانکی بەغدا یەکێک لەو بانکە دەگمەنانەی عێراقە، کە پەیوەندیی لەگەڵ بانکە ئەمریکییەکان دا هەیە، بۆ یەکەمجار مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد." 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی عەزیز ئەحمەد، "بڕی پارەی دابەشکراو زیاتر لە 170 ملیۆن دۆلار بووە کە نزیکەی 25٪ـی کۆی مووچەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. مانگی داهاتووش ژمارەی مووچەخۆران دەگاتە 255 هەزار کەس." 
 
بەگوتەی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، ئێستا بەشێوەیەکی کردەیی مووچەی فەرمانبەرانی هەولێر بەتەواوی لە رێگەی بانکەوە دابەشدەکرێت و لە مانگی ئاداریشدا مووچەی فەرمانبەرانی دهۆک بەتەواوی دەگوازرێتەوە بۆ سیستمی بانکی.
 
تاوەکو ئێستا 720 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکردووە و 350 هەزاریان کارتی بانکییان وەرگرتووە، مووچەکانیان لە رێگەی 550 ئامێری راکێشانی پارە (ATM)ـەوە لە 200 شوێنی جیاواز وەردەگرن.
 
پڕۆژەی 'هەژماری من' پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.

 

 

 

 

 
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن09-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

مانگی رابردوو 172 هەزار کەس لە ئەمریکا کاریان دەستکەوتووە
ئابووری05-06-2026

مانگی رابردوو 172 هەزار کەس لە ئەمریکا کاریان دەستکەوتووە

یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ خوار 160 ملیار دۆلار دابەزی
ئابووری05-06-2026

یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ خوار 160 ملیار دۆلار دابەزی

بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان پێش و دواى جەنگ
ئابووری05-06-2026

بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان پێش و دواى جەنگ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە