رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەهۆی قەدەخەکردنی کاری کۆمپانیای شێڤرۆن لە ڤەنزۆیلا بەرزبووەوە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 64 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەرچەندە ئەگەری کەمبوونەوەی نەوتی ڤەنزوێلا نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەگەری خستنەڕووی زیاتری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە، بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنووردار بوون.




