رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت رۆژی هەینی گۆڕانکاریی کەمی بەخۆیەوە بینی و بازاڕی نەوت چاوەڕێی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەکات.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی، 16 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت 4.4٪ دابەزی و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 5.1٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بڕیارە ئەم هەفتەیە پووتین و ترەمپ کۆببنەوە و ئەگەر هاتوو پلانێکی ئاگربەست لە نێوان دوو وڵات پەسندکراو کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بێت، ئەوا بازاڕ دەتوانێت باوەش بۆ نەوتی رووسیا بکاتەوە کە کاریگەری لەسەر دابەزاندی نرخەکانی نەوت لەم هەفتەیەدا دروستکردووە.


