رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن وەک خۆی بە جێگیری ماوەتەوە و یەک دۆلار بە 93 هەزار و 350 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی 1٪ بەرزبووەتەوە و لە ماوەی شەش مانگیشدا نزیکەی 1.19 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بازرگانانی دراوە لە بازاڕی نێوخۆیی ئێران پێیانوایە ئەگەر هیچ هەواڵێکی نەرێنی سیاسی لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاونەبێتەوە، ئەگەری هەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ئاستی 93 هەزار تمەندا جێگیر بێت. بەپێچەوانە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ئارادایە.


.jpg&w=3840&q=75)
