رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی لەنزیک 4260 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەردەوامیی کێشە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی پێناسی گومرکی بەڕێژەیەکی زۆر بەرز تاوەکو ئەو کاتەی هیندستان لە کڕێنی نەوتی رووسیا بەردەوام دەبێت.
پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا لەسەر چین و وڵاتانی دیکە، ئاسۆی ئابووریی جیهانی تەمومژاوی کردووە و خواستی بۆ کڕینی زێڕ بەرز کردووەتەوە.
هەفتەی رابردوو بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج و نەرمبوونی تۆنی قسەکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە چین، نرخی زێڕ بۆ کەمتر لە 4245 دۆلار دابەزی.
سام ستۆڤاڵ، بەڕێوەبەری ستراتجی لە ناوەندی لێکۆڵێنەوەی دارایی لە نیویۆرک رایگەیاند، "سەرەڕای پاشەکشەی نرخی زێڕ لە هەفتەی رابردوودا، بەردەوامیی کێشە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەتوانێت پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستبکات و بەرزی بکاتەوە."



