رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دەریدەخات، پێوانی پەستانی خوێن بە پاڵکەوتنەوە بەراورد بە دانیشتن وردترە.
توێژینەوەکەی دامەزراوەی ئەمریکیی نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرای دەکات، بە پاڵکەوتنەوە پێوانی پەستانی خوێن زۆر وردتر دەردەچێت، چونکە لەو بارەدا سەرجەم بەشەکانی جەستە لە یەک ئاستدا دەبن و پەستان ناکەوێتە سەر دڵ.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە وەرگرتنی پەستانی خوێن بە پاڵکەوتنەوە زۆر وردە و دەتوانرێت پێشوەختە کێشەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن دەستنیشانبکرێن.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: زوو دەستنیشانکردنی کێشەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، رێگەیەکی کاریگەرە بۆ پێشگیریکردن لە جەڵتە و پەککەوتنی ماسوولکەکانی دڵ.
دکتۆر ستیفن جۆراچێک، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بۆستن و پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت: دەکرێت ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرێکی زۆر باش بێت بۆ پزیشکان لە زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان تاوەکو بە زوویی چارەسەر وەربگرن و شێوازی ژیانیان باشبێت.


.png&w=3840&q=75)