رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئیمۆری لە ئەمریکا دەریدەخات، یۆگا نیشانەکانی رۆماتیزم کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئیمۆری لە ئەتڵەنتای ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی هەشت هەفتە وەرزشی یۆگا دەکەن و تووشبووی رۆماتیزمن، نیشانەکانی هەوکردنیان کەمبووەتەوە و بەرگریی جەستەیان بەهێزتربووە.
د. سورابی گاوتن، پسپۆڕی ئێسک و رۆماتیزم دەڵێت: یۆگا بە شێوەیەکی هێمنانە، پلانێکی زۆر بەسوود دەبێت لە باشترکردنی ئەو کەسانەی رۆماتیزمیان هەیە، لەکاتێکدا هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە بوونی نییە.
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی ئێسک و رۆماتیزم دەشڵێت: گۆڕانی شێوازی ژیان و وەرزش بەتایبەت یۆگا، دەکرێت گۆرانکاری بەرچاوی هەبێت لە باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی رۆماتیزمیان هەیە، پێشنیازیش دەکات، پزیشکان جگە لە دەرمان و چارەسەری سرووشتی بایەخ بە رێنوێنیی ئەنجامدانی یۆگا بۆ تووشبووانی رۆماتیزم بدەن.
بەگوێرەی فیدراسیۆنی وەرزشی یۆگا لە سوێد، وەرزشەکە سوود بە ماسوولکەکان دەگەیێنێت و یارمەتیی پاراستنی تەندروستیی دڵ دەدات، هاوکات کوالێتیی خەو باش دەکات و گوشاری دەروونیش کەمدەکاتەوە، فیدراسیۆنەکە ئەوەش دەردەخات کە یۆگا بڕبڕەکانی پشت دەپارێزێت و شێوەیەکی هاوسەنگ بە ئەنجامدەرانی دەبەخشێت.