رووداو - تەندروستی
لە ئەمریکا توێژەران ئەپێک تاقیدەکەنەوە کە دەستنیشانی پێشوەختەی لەبیرچوونەوە دەکات.
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا ئەپێکیان بەرهەمهێناوە کە سوودی دەبێت لە پێشوەختە دەستنیشانکردنی لەبیرچوونەوە بەتایبەت لەو کەسانەی کە لە مێژووی خێزانەکەیاندا ئەو نەخۆشییە هەیە.
تووشبووانی لەبیرچوونەوە خانەکانی مێشکیان لەناودەچێت بەمەش کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە رەوشت، بیر و زمانیان روودەدات، ئەپەکە بە شێوەیەک کاردەکات کە دەستنیشانی پێشوەختەی نیشانەکان دەکات.
ئادەم ستافارۆنی، سەرپەرشتیاری تاقیکردنەوەی ئەپەکە دەڵێت: ئەپەک تەنیا بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی لەبیرچوونەوە نییە، بەڵکو بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییەکانە لە کەسی تووشبوو.
تاوەکو ئێستا ئەپەکە لەژێر تاقیکردنەوەدایە و بە گوتەی پسپۆڕان، لە کۆتایی ئەمساڵ ناو و چۆنیەتیی کارکردنی رادەگەیێندرێت.


