رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێێ ئەم دواییانەی جیهانی دەریدەخات، زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە و چەند خواردنەوەیەکی دیکە دەکرێت کۆتاییەکەی جەڵتە بێت.
توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی گالوای لە ئێرلاند و زانکۆی ماکماستەر لە کەنەدا لەسەر هەزاران کەسی 27 وڵات کرا و دەرکەوت، قاوە و خواردنەوە گازییەکان بڕێک لە تواوەی گازی ژەهراویی دووانەئۆکسیدی کاربۆنیان تێدایە و ئەگەر زێدەڕۆیی لە خواردنەوەیاندا بکرێت، ئەوا 22٪ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاددەکەن.
د. مارتن دۆنێڵ، نووسەرێکی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: ''خواردنەوەی 3 بۆ 4 کووپ قاوە لە رۆژێکدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتر بوو ئەوا کاریگەریی نەرێنیی دەبێت و بۆمان دەرکەوتووە کە 37٪ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات''.
هەمیشە سوود و زیانەکانی هەر خۆراک و خواردنەوەیەک بەندە بەو بڕەی کە دەیخۆیتەوە، هەر بۆیە کاتێک باسی سوودەکانی قاوە دەکرێت، مانای وایە کە ئەگەر بە بڕێکی دیاریکراو بخورێتەوە ئینجا سوودی دەبێت.


