رووداو - تەندروستی
لە کۆیە کوتانی منداڵ بە ڤاکسینی سوورێژە کەمە، بەرپرسی بەشی کوتان لە کۆیە دەڵێت: ئێستا خەڵک کەمتر منداڵەکانیان بە ڤاکسین دەکوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 ئاشتی عەلی، بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لەڕێگەی تیمی گوازراوەوە ڤاکسین دەدەینە منداڵی ناوچە دوورەدەستەکان و هیچ مانگێک ناگەینە ئاستی ئامانج بۆ کوتان.
ئاشتی عەلی ئاشکرای کرد کە ئێستا کوتان بە ڤاکسینەکان لە کۆیە کەمتربووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ناهۆشیاریی خەڵک گەڕاندەوە.



