رووداو - تەندروستی
پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد رایدەگەیێنێت، لەمەودوا لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە دەتوانرێت شێرپەنجەی پێست دیاری بکرێت.
پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد رایگەیاند، پەرەیان بەجۆرێک لە ژیریی دەستکرد داوە کە توانای دیاریکردنی شێرپەنجەی پێستی هەیە بە شێوەیەکی وردتر و خێراتر
پەیمانگەکەی سوێد ئاماژە بەوەدەکات، سیستمە نوێیەکە لەسەر بنەمای شیکردنەوەی هەزاران وێنەی شانەی شێرپەنجەیی راهێنراوە کاتێک پزیشک نموونەکە دەپشکنێت سیستمەکە یارمەتیی دەدات لە دیاریکردنی ئەو ناوچەی گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت و ئاستی مەترسییەکەی دیاریدەکات.
د. بالازس ئەکس، پزیشکی نەخۆشیزانی لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد دەڵێت: "ئەنجامەکان یەکجار دڵخۆشکەرن، دەتوانرێت لە داهاتوودا سوودێکی زۆری لێببینرێت و ئومێد بۆ ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە مەترسیی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست لەسەرە بۆ ئەوەی زووتر پێشگیری لێبکرێت".



